دادگای ناوه‌ندیی تاوانەکان له به‌غدا، بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزای 15 ساڵ زیندانیکردن بۆ تۆمەتبار "ئەمیر ڕەحیم جەبار لازم" ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی شێلی کێتلسۆن، رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی له به‌غدا.
ئاوێنه: بەگوێرەی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ده‌رچوه، به پشتن به‌ستن به چه‌ند مادده‌یه‌ك لە یاسای دژە تیرۆر و یاسای سزادانی عێراقی، ئه‌و سزایه به‌سه‌ر ئه‌میر ره‌حیم جه‌بار لازمدا سه‌پێندراوه، ئەوەش لەسەر تاوانی "ڕفاندنی سکاڵاکار (شیلی ڕینیه کێتلسۆن / خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکی) لە (31ی ئاداری 2026)، لە ناوچەی سەعدون لە پارێزگای بەغدا".
هەروەها بڕیاره‌كه‌ی دادگا مافی "داواکردنی قەرەبو"ی لە دادگا شارستانییەکاندا بۆ سکاڵاکار پاراستوە، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه ئاگادارکردنەوەیەکیشی بۆ دادوه‌ری لێکۆڵینەوە لەخۆگرتوه بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان له‌دژی تاوانبار بەپێی یاسای گومرک له‌سه‌ر "تاوانی دەستکاریی پێکهاتەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج".
شێلی کێتلسۆن، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌ی دادگادا له هه‌ژماری خۆی له سه‌كۆی ئێكس، سوپاسی دادگاكه‌ی كردوه بۆ بڕیاره‌كه‌ی و رایگه‌یاند، ئه‌میر ره‌حیم، یه‌كێك بوه له‌و چه‌كدارانه‌ی به بارمته گرتویانه‌و ده‌ستبه‌سه‌رییان كردوه له به‌غدا.
شێلی وتوشیه‌تی، سوپاسی دادگای عێراق ده‌كه‌م كه بایه‌خیان به دۆسیه‌كه‌م دا‌و سوپاسی هه‌مو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه سه‌لامه‌تی منیان له ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌ركردو هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ش كه وه‌كو من عێراقییان خۆش ده‌وێت و هه‌وڵی بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی باشتری بۆ ده‌ده‌ن.
شێلی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 8ی نیسانی ئه‌مساڵ ئازادكرا، دوای ئەوەی چاوەکانی بەسترابوونەوە و لە نێوان چەندین ئۆتۆمبێلدا گواسترایەوە، لە کۆتاییشدا ڕادەستی هێزە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق کرا و دواتر گواسترایەوە بۆ ناوچەی سەوز لە بەغدا، لەوێش لەلایەن فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
بەگوێرەی لێدوانەکانی شیلی کێتلسۆن، کە لە گۆڤاری "زه ئەتلانتیک" لە ڕۆژی 23ی نیسانی 2024دا بڵاوکراونەتەوە، ناوبراو "لە 31ی ئاداری 2026 لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا ڕفێندراوە، لە کاتێکدا هەوڵی دەدا سواری ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بێت و بڕوات بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسێکی حکومەتی عێراق کە ماوەیەکی درێژبو دەیناسی".
ئه‌و ئاماژەی بەوەش کردبو کە لە چایخانەیەک بوە کە کەسانی بەتەمەن سەردانیان كردوه، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ هۆتێلەکەی بۆ پۆشینی جلوبەرگی فەرمی بۆ چاوپێکەوتنەکە. کامێرایەکی چاودێری ساتەوەختی ئەوەی تۆمارکردوە کە دو پیاوی کەڵەگەت بە زۆر خستویانەتە دواوەی ئۆتۆمبێلێک، لە کاتێکدا ڕێبواران تەنیا سەیریان كردوه بەبێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك.
بەپێی کێتلسۆن، یەکێک لە ڕفێنەرەکان پێی وتوە: "تۆ بێگوناهیت، ئێمە ئەوە دەزانین"، بەڵام ڕونی کردەوە کە "ئێستا جەنگێک هەیە و تۆش پاسپۆرتی ئەمریکیت پێیە".