فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌باره‌ی كاره‌كانی ئاماده‌كردنی بودجه به ئاماده‌بونی وه‌فدی حكومه‌تی عێراق كرد‌و داوای كرد لە ڕۆژانی داهاتودا کۆبونەوەی دوقۆڵی لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئامادەکردنی بودجەو وه‌فدی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیدا بۆ به‌دواداچونی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كردوه كه تێیدا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند ئەندامێكی په‌رله‌مان، لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە وەزارەت و پارێزگا و لایەنە حکومییەکان، ئاماده‌بون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆبونەوەکەدا ئەو كارانه‌ی لە قۆناغەکانی ئامادەکردنی بودجەدا بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان ئەنجام دراون، خرانەڕو، هەروەها تاوتوێی ئەو دەرئەنجامانە کرا کە تیمەکانی کارکردن پێی گەیشتون، سەرباری ئەو تێبینی و پێشنیارانەی پێشکەشکراون بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژە یاساكه.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد کە "وەزارەتی دارایی قۆناغێكی باشی بڕیوە بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئامادەکردنی بودجە" و ڕونی کردەوە کە "ئەم وەرچەرخانە ئامانجی تێپەڕاندنی سەرنجه لەسەر قەبارەی تەرخانکراوە داراییەکان بەرەو پێوانی ئاکام و ئامانجە بەدیهاتوەکان لە ڕێگەی بەستنەوەی بودجەکان بە بەرنامە و پڕۆژە و نیشاندەرەکانی ئه‌داوه."
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، وه‌زیری دارایی عێراق "داواشی کرد لە ڕۆژانی داهاتودا کۆبونەوەی دوقۆڵی لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئامادەکردنی بودجەو وه‌فدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت" و جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "شه‌فافیه‌تی ته‌واو له خستنه‌ڕوی داتا داراییه‌كان و داهاتەکاندا مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە بودجەیەکی واقیعی و ورد."
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی "ئەم کۆبونەوانە لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی بەردەوامدا دێن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی بەرنامەو ئه‌دا، بە جۆرێک ببێته مایه‌ی دامه‌زراندنی بنه‌ما بۆ وەرچەرخانێکی پلەبەپلە لە میتۆدۆی ئامادەکردنی بودجەی گشتیی دەوڵەتدا."