بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی كه نزیكبونه‌ته‌وه له روخاندنی رژێمی ئێران و "له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه." ده‌شڵێت، له ئێستادا ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موان جگه له ئیسرائیل، چونكه له "باڵاده‌ستی ئیسرائیل تێده‌گات."
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بونی فه‌رمانده باڵاكانی سوپای وڵاته‌كه‌ی وتی، ده‌سه‌ڵاتی ئێران "لە ئێستادا لە دۆخێکی لەرزۆکدایە. لە هەمو کاتێک لاوازترە و بۆ مانەوەی خۆی دەجەنگێت."
ئه‌و وتیشی"من دڵنیام کە دەتوانین ئەم هەڕەشەیە به‌یەکجاری له‌ناوبه‌رین و ئەم ڕژێمە بڕوخێنین. ئەمە گرنگترین ئەرکە کە هێشتا لەبەردەمماندایە، لێی نزیک بوینەتەوەو به‌دیهێنانیشی ئەستەم نییە و ئاسانه."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئامانجەکانی هێرشەکانی ئێستای ئێران لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەمریکا وتی: "ئەوەی ئەوان هێرش ناکەنە سەر ئێمە، ڕێکەوت نییە. ئەوان هێرش دەکەنە سەر هەموان، بەڵام هێرش ناکەنە سەر ئێمە." وتیشی، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئێران لە "باڵادەسەڵاتی ئیسرائیل" تێدەگات.
ئه‌م لێدوانانه‌ی نه‌تانیاهو له‌كاتێدان كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئیسرائیل له 27ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت و هەندێک ڕاپرسیش دەریده‌خەن کە ئەو لە دوای ڕکابەرەکانییەوەیەتی.
سەرکردەکانی ركابه‌ری له ئۆپۆزسیۆن، بنیامین نەتانیاهو تۆمەتبار دەکەن بە شکستهێنان لە بەرامبه‌ر ئێران‌دا.