زه‌یدی و مالیكی جه‌خت له‌ په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌
  2026-09-05     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای كردو له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كردو جه‌ختیشیان له‌ په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه‌.

استقبل رئيس ائتلاف دولة القانون السيد نوري المالكي، بمكتبه اليوم رئيس مجلس الوزراء السيد علي الزيدي،

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له‌ عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە کۆبونەوەی نێوانیاندا باسی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئاسایشی وڵات، ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی پڕۆسەی سیاسی دەبنەوە و ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، کرا.

هەردو لا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵە سیاسییەکان کردەوە بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری، یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان بەرامبەر دۆسیە و ئاڵنگارییەكانی ئێستا و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوازێک کە دەستەبەری خزمەتگوزارییەکان و هێنانەدیی خواستەکانی هاوڵاتییان بکات.

هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی وەزاری کرایەوە، بۆ دەستەبەرکردنی تەواوبونی پێکهاتەی حکومەت و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی کاریگەر، بە جۆرێک کە توانای حکومەت بەهێز بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە سیاسی، ئه‌منی و ئابورییەکان، بەپێی بنەمای سازان، شەراکەت و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی.

نوری مالیکی جەختی لە گرنگیی زاڵكردنی بەرژەوەندیی نیشتمانی، دابینکردنی پشتیوانیی سیاسیی پێویست بۆ حکومەت و کارکردن بە گیانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بپارێزێت و ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسی بەهێز بکات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×