وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، هۆشیاریدا لە قۆستنەوە و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی نه‌شیاو و جه‌ختیشده‌كاته‌وه سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێندرێت كه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لیژنەی ناوەڕۆکی نه‌شیاو بەدوادواچونی کردوە بۆ کردەوەی هەندێک کەسی دەروننزم لە قۆستنەوەی ژیریی دەستکرد و بەرهەمهێنانی گرتەی ڤیدیۆیی نه‌شیاو یان له‌خۆگری وشە و ئاماژەگەلێک کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کولتور و ڕەوشتی کۆمەڵگەی ڕەسەنی عێراقییەوە نییە."
وەزارەتەکە وتوشیه‌تی"یاسا لە بۆسه‌دایه بۆیان و سزای ئه‌و كه‌سانه بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی عێراقدا توند دەبن."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە هاوڵاتییان کردوه کە "هاوكارییه‌كی كارایان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا هه‌بێت و لە ڕێگەی سەکۆی (بلغ) لە ماڵپەڕی (عین العراق) زانیاری دەربارەی خاوەنی ئه‌و هەژمارو ناوەڕۆکانەی سوکایەتی بە بەها گشتییەکان دەکەن بدەن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بەوپه‌ڕی نهێنییەوه مامه‌ڵه لەگەڵ تەواوی زانیارییه‌كان و ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت كه زانیاریی ده‌ده‌ن بەمەبەستی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سه‌لیقه‌ی گشتی.