زه‌یدی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌ گرنگیی دیپلۆماسییه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
  2026-09-06     

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ستیڤن فاگین، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، جەختیان لە گرنگیی پشتبەستن بە دیالۆگ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران پێشوازی كردوه‌ له‌ ستیڤن فاگین، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

وه‌ك له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتوه‌ "لە کۆبونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لە کەرت و بواره جیاجیاکاندا کرا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی بنەمای شەراکەتی نێوان هەردو وڵات."

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ کۆی بارودۆخی ناوچەکە كرا له‌گه‌ڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پشتبەستن بە دیالۆگ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، بە جۆرێک کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێز بکات و بەرژەوەندیی گەلانی بپارێزێت."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×