کەتائیبی حیزبوڵڵا و نوجەبا مۆڵەتی حکومی بۆ پرسی چەک ڕەتدەکەنەوە
  2026-09-07     

ململانێ سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق لەسەر دۆسیەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی حکومەت گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار. بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، هەوڵ و کۆششەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی لێژنەیەکی باڵاوە کە پێکدێت لە نوری مالکی، محەمەد شیاع سودانی و هادی عامری، لەگەڵ سەرکردەکانی قەوارەکانی بەرگری تووشی ئاستەنگی جدی بوونەتەوە، چونکە لایەنە سەرەکییەکان بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیین مۆڵەتی ۳۰ی ئەیلوول وەک چوارچێوەیەکی کاتی قبوڵ بکەن بۆ دەستبەرداربوون یان ڕادەستکردنی توانا سەربازییەکانیان.

ئاوێنە: لە لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی بزووتنەوەی نەجەبا و کەتائیبی حزبوڵڵا بە روونی ڕایانگەیاندووە کە چەکی بەرگری سیمبولی بەرگری و پیرۆزییەکە و جیاکاری لە نواندنی مەسەلەی سیاسی و ئەرکی جیهادی دەبەن، بە جۆرێک کە ئامادەن لە چوارچێوەی دەستپێشخەری نیشتمانیدا بەشداری گفتوگۆ بکەن، بەڵام بێ ئەوەی دەستبەرداری ستراتیژی پاراستنی وڵات ببن لە هەڕەشە دەرەکییەکان. هاوکات لایەنی پەرلەمانی و سیاسییش لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک فالح خەزعەلییەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە پێش هەر هەنگاوێک بۆ پرسی ناوخۆیی، سنوورێک بۆ پێشێلکارییە ئاسمانی و زەمینییەکانی هێزە دەرەکییەکان لە ناوچەکەدا دابنرێت، چونکە چەکی بەرگری وەک قەڵغانێکی نیشتمانی تەماشا دەکرێت لە کاتی قەیرانەکاندا.

لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستانەدا، چاودێران و شارەزایانی ئەمنی پێشبینی دەکەن کە چڕبوونەوەی فشارەکان نەبێتە هۆی پێکدادانی چەکداری، بەڵکو دۆخەکە بەرەو دۆزینەی چارەسەرێکی میانڕەو ببات. لەم سۆنگەیەوە، ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە لایەنەکان لە جیاتی "ڕادەستکردنی تەواوەتی"، بەرەو بژاردەی "ڕێکخستن، کۆنتڕۆڵکردن یان بەستنی کاتیی چەک" هەنگاو بنێن، بە شێوازێک کە ڕێگری لە هەر تێکهەڵچوونێکی ناوخۆیی بگرێت و لە هەمان کاتیشدا هاوسەنگی سیاسی و ئەمنی ئێستا بپارێزێت پێش هاتنەپێشەوەی وادەی دیاریکراو.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×