دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر ٩٤ بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
  2026-09-08     


دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای سەلاحەددین دەستەکەیان توانیویانە بەرپرسی بەشی موڵکایەتی لەبەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و فەرمانبەرێکی هەمان بەش دەستگیر بکەن و دەستبەسەر ٩٤ بەڵگەنامە و سامانێکی زۆر بگرن.


ئاوێنە: دەستەی دەستپاکی لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی ژمارەیەک فەرمانبەر و راسپێردراو، وەسڵی مامەڵەی تەرخانکردنی زەویی هاوڵاتییانیان بە نرخێکی زۆر کەم کڕیوەتەوە و دواتر خستوویاننەتە نێو لیستی رەسمیی وەجبەکانی دابەشکردنی زەوی، تا ببنە خاوەنیان و بییانفڕۆشنەوە و قازانجەکەی لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن".

ئەوەش هاتووە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستگیرکردنی بەرپرسەکە، لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەست بەسەر ٩٤ بەڵگەنامەی زەویی سەر بە شارەوانی، کۆمەڵێک وەسڵی وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتییان، بڕێک پارەی عێراقی و دۆلار، ئۆتۆمبێلێکی نوێ، چەکی سووک و کۆمەڵێک زێڕدا گیراوە".

لە هەمانکاتدا، فەرمانبەرێکی  دیکەی هەمان بەش دەستگیرکرا کە لە ماڵەکەیدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی رەسمیی شارەوانی، لەوانە مامەڵەی تەرخانکردنی زەوی و گواستنەوەی موڵکایەتی شاردرابوونەوە.

لە کۆتای راگەیەندراوەکەشدا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە "لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەکانی (٢٨٩/ ٢٩٨) لە یاسای سزادان راگەیەندراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×