وه‌فدی هه‌رێم و وه‌زیری نه‌وتی عێراق تاوتوێی پڕۆژه‌ یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن
  2026-09-09     

وه‌فدی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردوه‌ له‌سه‌رو هه‌مویشیانه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاسای نه‌وت و غاز.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، باسم محەمەد، وەزیری نەوت، پێشوازی كردوه‌ له‌ وه‌فدی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوت و غاز تاوتوێ کران له‌سه‌روهه‌مویشیانه‌ پڕۆژه‌ یاسای نەوت و غاز، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کەرتە گرنگەدا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هەردولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و پاڵپشتی لە گەشەپێدانی کەرتی نەوت و غاز لە عێراق بکات.

وه‌فدی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه‌ی 2027 سه‌ردانی به‌غدای كردوه‌.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×