كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان گران بكرێت و ده‌ڵێت، نرخه‌كان بۆ هاوڵاتیان نه‌گۆڕاون و به پاڵپشتیكراو ده‌مێننه‌وه.
ئاوێنه: كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبارەی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پەیوەندی بە فەرمانگەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکەوە هەیەو ئەو بەرهەمە نەوتییانە ناگرێتەوە کە بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، نرخی بەرهەمە نەوتییە دابینکراوەکان بۆ هاوڵاتییان وه‌ك خۆیان و به پاڵپشتیکراوی دەمێننەوە کە بۆ نرخه‌كانیش لای هەموان زاندراون.