به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی ئه‌منی، عێراق ده‌روازه‌ی سنوری شه‌لامچه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران داخست، ئه‌وه‌ش له‌دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر سعودیه. وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ڵێت، زه‌یدی بڕیاریدا به دوخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میسان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌لما هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه له‌م پارێزگایه‌وه كراوه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، عێراق بڕیاریداوه به داخستنی دەروازەی سنوریی شەلامچە له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌وه‌ش وەک رێکارێکی ئەمنیی خۆپارێزی و شوێنپێهەڵگرتنی ئەوانەی لەپشت هێرشە درۆنیەكەی دوێنی شەوی سه‌ر سعودیەوە بون.
هه‌روه‌ها سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاری دا بە دورخستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای میسان لە پۆستەکەی، ئه‌وه‌ش دوای سه‌لماندنی ئەوەی كه ئەو دەستدرێژییانەی کرانە سەر برایان لە سعودیه لە شوێنێكی نێو پارێزگای میسانه‌وه ئەنجام دراون.