شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردوه به پڕۆسه‌یه‌ك له رێكاریی ئیداری و ئه‌منی له ژماره‌یه‌ك له ده‌روازه سنورییه‌كاندا و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ده‌روازانه داخراون.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له رگاه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە پرۆسەیەک له ڕێکاری ئیداری و ئەمنی کردوە لە ژمارەیەک دەوازەی سنوریداو ئه‌وه‌ش وایكرد پێویست به داخستنیان بكرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، زنجیرەیەک ڕێکاری یاسایی پێویست گیراونەتە بەر لەگەڵ چڕکردنەوەی کاری هەواڵگری و لێکۆڵینەوە و وردبینی، بۆ زانینی بارودۆخ و هۆکارەکانی ئەو پێشێلكاری و سەرپێچییانەی لەو دەروازانەدا ڕویان داوە و دانانی چارەسەر و ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ناوی ئه‌و ده‌روازانه‌ی نه‌بردوه كه داخراون، به‌ڵام به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان ده‌روازه‌ی شه‌لامچه له پارێزگای به‌سره‌و ده‌روازه‌ی شه‌یب له پارێزگای میسان داخراون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ڤیدیۆی ئه‌و گه‌شتیاره عێراقییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌و دو ده‌روازه‌یه گیریان خواردوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ئاگاداركردۆته‌وه كه هەردو دەروازەی زڕباتییە له پارێزگای واست و ده‌روازه‌ی مونزریە له پارێزگای دیاله کراوەن بەڕوی هاتوچۆی گەشتیاراندا.
داخستنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر سعودیه دێت وه‌كو "رێكارێكی ئه‌منیی خۆپارێزی."
پێشتریش سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، زه‌یدی بڕیاریدا به دوخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میسان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌لما هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه له‌م پارێزگایه‌وه كراوه.