مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، تۆمه‌تباركردنی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر سعودیه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، سه‌رمان سوڕماوه له په‌له‌كردنی حكومه‌تی عێراق له‌پاڵپشتیكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه به‌بێ پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو.
ئاوێنه: مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وێڕای پیرۆزبایی لە حوسییه‌كان "بۆ سەرکەوتنە مەیدانییە بەردەوامەکانی دژ بە هێزەکانی سعودیە و بەکرێگیراوەکانی"، رایگه‌یاندوه "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی مقاوه‌مه‌ی عێراقی دەکرێن سەبارەت بە ئامانجگرتنی دامەزراوە هەستیارەکانی سعودیە" ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌گه‌ر هێرشی له‌و جۆره‌ش بكه‌ن به "شه‌ره‌ف"ی ده‌زانن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە هەمان کاتدا سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین لە پەلەکردنی حکومەتی عێراق لە پاڵپشتیكردنی ئەم ده‌نگۆیانه به‌بێ پشتبەستن بە بەڵگەی باوەڕپێکراو یان لێکۆڵینەوەی كۆنكرێتی."
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق وتوشیه‌تی "دوبارەبونەوەی سیاسەتی تۆمەتبارکردن و لادانی سەرنجەکان، تەنیا هەوڵێکی شکستخواردوە بۆ داپۆشینی ئەو شکستە یەکبەدوای یەکانەی بەر هێزەکانی سعودیە و كلكه‌كانی دەکەوێت لەسەر دەستی ڕۆڵە سەربەرزەکانی یەمەن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "لەگه‌ڵ ئه‌وه‌ی جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی مقاوه‌مه‌ی عێراقی دەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردنی گەلی سته‌ملێكراو و گەمارۆدراوی یەمەن لەلایەن ڕژێمی سعودیەوە بۆ زیاتر لە دەیەیەک، هۆشداریش دەدەین لە كه‌وتنه نێو داوی پیلانە پیسه‌كانی زایۆنی-ئەمریکی کە هەوڵ تێوه‌گلاندنی عێراق له قه‌یرانگه‌لێك ده‌ده‌ن كە خزمەت بە هیچ لایه‌ك ناکات جگە لە دوژمنەکانی."
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ بەشداریکردن لە هه‌ر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومی‌دا "بە مەبەستی گەیشتن بە ڕاستییەکان، لە بڕی کەوتنە داوی گێڕانەوە گوماناوییەکان."