عومهر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق جەختی کردەوە کە ڕێکارەکانی ڕێکخستنی کار و بەرزکردنەوەی ئامادەیی لە ژمارهیهك له دهروازه سنورییهكان لەگەڵ ئێراندا کاتیین كه بونه مایهی داخستنیان.
ئاوێنه: عومهر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ئهمڕۆ شهممه، لهلێدوانێكدا بۆ میدیای رهسمی عێراق وتی، دەمانهوێت ڕونی بکەینەوە کە ئەو ڕێکارانەی لە ژمارەیەک دەروازەی سنوری لەگەڵ لایەنی ئێرانی گیراونەتە بەر، ڕێکاری کاتین و بۆ مەبەستی ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەن، کە ئامانجیان ڕێکخستنەوەی کارکردنە لە ناو ئەم دەروازانەدا و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی وردبینی و کۆنتڕۆڵکردنە، بە جۆرێک کە گەرەنتی باشبونی هاتووچۆی گەشتیاران و کەلوپەلەکان بکات بەپێی ڕێکارە پەسەندکراوەکان."
هەروەها جەختی کردەوە کە «هاتووچۆی پەڕینەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی نهوهستاوە و لە هەردوو دەروازەی زڕباتییە و مونورییە بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەوامە لە کارکردن، و هاتووچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ئاستێكی بەرزەوە لە ڕێگەیانەوە بەڕێوەدەچێت.»
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستەی دەروازە سنورییەکان کار دەکات بۆ تەواوکردنی پێداویستییەكانی رێكخستن و ئامادهكردنهوه لە دەروازەکانی تردا، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی کار تێیاندا بەمزوانەی کە ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن، بە شێوەیەک کە بەرزترین ئاستی ڕێکخستن، کۆنتڕۆڵ و ئاست بپێکێت.