حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت گرێبەستێکی واژۆ کرد
  2026-09-12     

سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەستی بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیلی لەنێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای KEPT  واژۆ كرد.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق نوسیویەتی "بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق گرێبەستی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای KEPT واژۆ كرا".

ئەوەش هاتووە "واژۆکردنی گرێبەستەکە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و باشکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کێڵگە نەوت و گازییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەش ئاسایشی وزە بەهێزتر دەبێت و پشتگیری لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، كە بەرهەمهێنانی غازی كێڵگەكە لە ١٣٥ ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە ٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×