ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
  2026-09-14     

به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسادا ئیمزاكران كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ په‌یوه‌ندیی هاریكاری ستراتیژییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ بواری سیستمی به‌رگریی ئاسمانی.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دوشەممە، لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، شەش یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و فەرەنسادا ئیمزاكران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ن كه‌ ئیمزاكران:

یه‌كه‌م: یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و کۆمپانیای (هەرمەتان) بۆ ژیریی دەستکرد سەبارەت بە هاریکاریی ستراتیژی لە بوار سیسته‌می بەرگریی ئاسمانیدا.

دوه‌م: یاداشتی لێكتێگه‌یشتن لە نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی به‌رگریی فەرەنسا، سەبارەت بە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازیی فەرەنسی لە چوارچێوەی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری لە عێراقدا.

سێیه‌م: هاوبەشی لە بواری بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گەنجان و توێژینەوە و داهێنان لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا.

چواره‌م: یاداشتی لێكتێگه‌یشتن لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و هاوتا فەرەنسییەکەی دەربارەی بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی گەشەپێدانی فەرەنسی  (AFD).

پێنجه‌م: پڕۆتۆکۆڵی هاریکاریی تایبەت بە گرێبەستی دابینکردن و فرۆشتنی غاز لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی.

شه‌شه‌م: یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاریکاری لە بواری فڕۆکەوانیی مەدەنیدا لە نێوان وەزارەتەکانی گواستنەوەی عێراق و فەرەنسا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×