لەسەر ئەرکی تایبەتی عەلی زەیدی، پێنج نەخۆشخانەی بەغدا نۆژەن دەکرێنەوە
  2026-09-15       82       

وەزیری تەندروستی، عەبدولحسێن موسەوی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کردەیی دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی پێنج نەخۆشخانە لە شاری بەغدا، کە تێچووەکەی لەسەر ئەرکی تایبەتی سەرۆک وەزیرانە.

ئاوێنە: ​بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بەخشیوەتە وەزارەتی تەندروستی، ئەمەش بەمەبەستی دابینکردنی جۆرە دەرمانێکی دیاریکراو بۆ وەزارەتەکە، دوای ئەوەی دەرکەوت هیچ بڕە پارەیەک بۆ کڕینی ئەو دەرمانە لە بودجەدا تەرخان نەکراوە.

​موسەوی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕوونیکردەوە، دەرخستەی تێچووی نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک نەخۆشخانەی گرنگ کە بریتین لە (نەخۆشخانەی بەغدا لە شاری پزیشکی، کازمییە، کیندی، یەرمووک و زەعفەرانییە) بە ٤٧ ملیار دینار خەمڵێنرابوو، بەبێ ئەوەی هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ هەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران لەسەر ئەرکی خۆی ئەو بڕە پارەیەی بەخشیوە و لە ئێستاشدا تیمە پسپۆڕەکان دەستیان بە کارەکانی نۆژەنکردنەوە کردووە.

​لە کۆتاییدا وەزیری تەندروستی باسی لەوە کرد کە مەبەست لە تیشکخستنە سەر ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە، هاندانی لایەنەکانی دیکەیە بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کارا بکەن لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستیدا. هاوکات تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کۆمەڵەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان و ڕایگەیاند کە ئەو کۆمەڵەیە هاوکارییەکی گەورەیان پێشکەش کردووە لە ڕێگەی گرتنەئەستۆی ئەنجامدانی ١٠ نەشتەرگەری لە مانگێکدا، لە کاتێکدا پێشتر تەنها داوای چوار نەشتەرگەرییان لێ کرابوو.

زۆرترین بینراو
ئۆجه‌لان: كوشتنی سیپان حوزنی دڕاندانه‌ بو، ده‌بێت ئێران له‌سێداره‌دان رابگرێت
باخچەلی دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پزیشكیان: هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌
حکومەتی هەرێم داوای ١٤٪ی پشکی بودجە دەکات و وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
بە دەیان موشەک و درۆن؛ حوسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ و بنکەیەکی ئاسمانییان لە سعودیە ڕاگەیاند
مەزڵووم عەبدی: لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووداوەکەی کۆبانی دەکرێت
هاكان فیدان: كردنه‌ ئامانجی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن و عێراقه‌وه‌ قبوڵكراو نییه‌
پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پێیناوەتە قۆناغی کۆتاییەوە
​وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەم بە یەکجاری قەدەغە دەکات
چین هۆشداری لە فراوانبوونی ململانێکان دەدات و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×