عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌خت له گرنگی یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و تێڕوانینه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عه‌مار حه‌كیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا دۆخی گشتی وڵات و هەوڵەکانی هێزە سیاسییەكان بۆ پشتیوانیکردنی پلانه‌كانی حکومەت و ڕێکارەکانی حكومه‌ت بۆ به‌دیهێنانی چاکسازی، ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵات‌دا خرانەڕو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونەوەکەدا جەختکردنەوە كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی یەکخستنی هەڵوێست و تێڕوانینه‌كان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت بەپێی پێوەرەکانی لێهاتویی و ده‌ستپاكی بە مەبەستی بەهێزکردنی حکومەت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵه‌نگارییه‌كان و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەرژەوەندییەکانی هەمو عێراقییەکان بکات.