وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ 1ی تشرینی یه‌كه‌م پێشخست.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"بڕیاردرا بە پێشخستنی واده‌ی دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026–2027 بۆ 1ی تشرینی یەکەم، لەبری ئەو واده‌یه‌ی پێشتر دیاریکرابو. ئەمەش دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکردنی قوتابخانەکان و پێداویستییە پەروەردەیی و کارگێڕییە پێویستەکان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران و قوتابییان."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عەبدولکەریم عەبتان جبوری، وەزیری پەروەردە "بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی راسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران و قوتابییان لە واده نوێیەکەدا."
ئه‌وه‌ش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتەکە بڕیاری داب‌و ساڵی نوێی خوێندن له 11ـى تشرینى یەکەم ده‌ستپێبكات.