شهوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر هێڵی گواستنهوهی کارەبا لە رێگای نێوان حەدیسە و بێجی. هێرشەکە زیانی گیانی لێ نهكهوتۆتهوه بهڵام بوەتە هۆی تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەو ناوچەیە.
ئاوێنه: سەعد غازی، سەرۆکی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند؛ بههۆی هێرشهكهوه هێڵە سەرەکییەکەی کارەبا کە هەردو شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە پچڕاوە.
رونیشیکردەوە، زانیارییە سەرەتاییەکان تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی وزە پشتڕاست دەکەنەوە.
بهپێی میدیا عێراقییهكان ههر شهوی رابردو هێزە ئەمنییەکان هەوڵێکی چەکدارانی داعشیان بۆ بەئامانجگرتنی تاوەرێکی دیکەی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەی نێوان بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین و حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار پوچەڵ کردوەتەوە.
ئاماژه بهوهشدراوه، هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی دەستوەردانیان کردووە و پێش ئەوەی هێرشبەرەکان بگەنە ئامانجەکەیان، هێرشەکەیان تێکشکاندووە. لە ئەنجامی ئەمەشدا، پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش روویداوە.