به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كانی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه رۆژی چوارشه‌ممه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سه‌رجه‌م كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران راده‌وه‌ستن.
ئاوێنه: ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه عێراق قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندبون به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه.
سه‌رچاوه حكومییه‌كه‌ی عێراق وتویه‌تی، ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جێ نه‌كه‌ن روبه‌ڕوی سزای هاوشێوه ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه، عێراق بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
پێشتر سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تەواوی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران لە رۆژی چوارشه‌ممه 23ی ئەیلولەوە لە کارکردن دەوەستن، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەی سەپاندنی سزای لاوەکی بەسەر دابینکەرانی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکاندا بۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسانی چین "بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارن" لە هەڵمەتی گوشارە ئابورییەکانی ئەمریکا له‌سه‌ر ئێران.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، بە تۆڕی سی ئێن بی سی ڕاگەیاند: کاتێک فڕۆکەیەکی ئێرانی لە هەر فرۆکەخانەیەک بنیشێتەوە، "نە دەتوانن سوتەمەنی پێ بدەن، نە خزمەتگوزاری نیشتنەوەی پێشکەش بکەن و نە تیكته‌كانی بفرۆشن، بەپێچەوانەوە لە سیستەمی دارایی پشتبەستو بە دۆلار ده‌رده‌كرێن."
وتیشی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له گفتوگۆی ئەرێنیدایه لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دارایی چین، لەنێویاندا پارێزگاری بانکی ناوەندیی چین، سەبارەت بە پابه‌ندبونیان بەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا سه‌پاندونی.