فۆئاد حوسێن و عێراقچی کۆبوونەوە: پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز تاوتوێ دەکەن
  2026-09-23     

رۆژی چوارشەممە، فۆئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە شاری نیویۆرک، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوانیان تایبەت بوو بە هەوڵەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

ئاوێنە: ​لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە. هەروەها بەوردی باسیان لە پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن کردووە، هاوشانی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکان و کاروانی دەریاییدا.

​لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، فۆئاد حوسێن جەختی لەوە کردووەتەوە کە "گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت وەک کاریگەرترین رێگە دەمێننەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنیان". هەروەها روونیکردووەتەوە کە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی، پێویستی بە هاوکاریی ناوچەیی و گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە هەیە لە نێوان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.

​سەبارەت بە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کردووە کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سنووربەزێن و بەهێزکردنی هاریکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش خراونەتە روو. لە کۆتاییدا، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی راوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوانیان بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×