بە تۆمەتی "دەوڵەمەندبوونی نایاسایی"؛ سزای ٧ ساڵ زیندانیکردن بەسەر پەرلەمانتار ئەشواق سالم سەپێندرا و دەست بەسەر سامانەکەیدا گیرا
  2026-09-23     

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، سزایەکی ئامادەیی زیندانیکردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەسەر پەرلەمانتار (ئەشواق سالم حەسەن)دا سەپێندراوە، ئەمەش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی. هاوکات دادگا بڕیاریداوە بە ناچارکردنی بۆ گەڕاندنەوەی بەهای ئەو سامانەی بە شێوەیەکی نایاسایی بەدەستیهێناوە، لەگەڵ سەپاندنی پێبژاردنێکی دارایی هاوتا بە هەمان بڕ، کە بەمەش کۆی گشتییەکەیان دەگاتە (١١،٩٤٩،٢٦٤،٠٠٠) یانزە ملیار و نۆسەد و چل و نۆ ملیۆن و دووسەد و شەست و چوار هەزار دینار.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە، دادگای تاوانەکانی ناوەندی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی، بەپێی حوکمەکانی ماددەی (١٩/دووەم) لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی ژمارە (٣٠ی ساڵی ٢٠١١)ی هەموارکراو، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکردووە. هەروەها بڕیاریداوە بە ناچارکردنی بۆ گەڕاندنەوەی بڕی (٢،١١٤،٨٢٠،٠٠٠) دیناری عێراقی، لەگەڵ (٢،٩٢٤،١٠٠) دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ سەپاندنی سزایەکی دارایی هاوتا بە بڕی دەوڵەمەندبوونە نایاساییەکە، پاڵپشت بە ماددەی (١٩/چوارەم) لە یاسای دەستەکە.

​دەستەکە ئەوەشی خستەڕوو، هەر بۆ هەمان دۆسیە، دادگا سزایەکی دیکەی بەندکردنی تووندی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاندووە، ئەمەش بەهۆی حەشاردان و شاردنەوەی زانیاری لە فۆڕمی ئەستۆپاکی دارایی (الذمة المالية) بەپێی ماددەی (١٩/پێنجەم) لە یاسای دەستەکە، لە هەمان کاتیشدا دادگا بڕیاریداوە قورسترین سزایان لەسەر جێبەجێ بکات.

​لەلایەکی دیکەوە، دادگا بڕیاریدا بە پەسەندکردنی هێشتنەوەی دەستبەسەرداگرتنی گشت سەروەت و سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی ئەو پەرلەمانتارە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیاری دادگا مافی ئەوەی بە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی داوە کە پاش وەرگرتنی پلەی بنبڕ (الدرجة القطعية) لە بڕیارەکەدا، بتوانێت داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بکات.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×