زه‌یدی و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا سه‌ربازگه‌ی باشیك راده‌ستی عێراق بكه‌نه‌وه‌
  2026-09-23     

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی توركیاو عێراق، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌ نیویۆرك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی توركیا قۆناغ به‌ قۆناغ سه‌ربازگه‌ی باشیك-زلێكان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق بكه‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ نیویۆرك، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، عێراق و توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە میانی گفتوگۆکاندا کە تێیدا دەسەڵاتدارانی عێراق و تورکیا تاوتوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردو وڵاتیان لە هەمو لایەنەکانەوە کرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕێککەوتن لەسەر قوڵکردنەوەی هاریکارییەکان لە بواری ئەمنیدا؛ لەم ڕوانگەیەشەوە، ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی تەواوەتی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق لە شەنگال و کۆتاییهێنان بە "بونی چەکدارە بیانییە قەدەغەکراوەکان."

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە چوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی عێراق لە ڕێگەی هەنگاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستیهێناون، هه‌ردو لا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێزەکانی تورکیا سەربازگەی باشیك-زلیکان، قۆناغ به‌ قۆناغ و بەپێی میكانیزم و خشتەیه‌كی زه‌مه‌نی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كراو، رادەستی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بكه‌نه‌وه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتوه‌، هەروەها هەردولا ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی دوقۆڵی و جێبەجێکردنی دەستبەجێی ڕێککەوتننامە ئیمزاکراوەکان و خێراکردنی پڕۆژە ستراتیژییە هاوبەشەکان، بەتایبەتی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×