ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانێكی "تیرۆریستی"یان پوچه‌ڵكردۆته‌وه كه ویستراوه له‌ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نبار بكرێنه ئامانج.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، هێزێكیان له لیوای 55، ئه‌ركێكی ئه‌منی و پكشنینی له سنوری به‌رپرسیارێتی خۆی له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام داوه كه ناوچە بیابانییە سەختەکانی باشوری رێگای خێرای نێودەوڵەتی گرتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌میانی جێبەجێکردنی ئەرکەکەدا و بە پشتبەستن بە ئامێرەکانی دۆزینەوەی پاشماوەی جەنگی و زانیارییە هەواڵگرییە بەردەستەکان، توانرا دەست بەسەر ژمارەیەک گوللـە هاوەن و پێداویستییه‌كانیی به‌كارهێنانیدا، بگرێت، کە ئامادەکرابون بۆ بەکارهێنانیان بۆ كردنه ئامانجی چه‌ند سه‌ربازگه‌و پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه دەستبەسەرداگیراوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە كۆكرانه‌وه‌و ڕێکارە یاسایی و پێویستەکان له‌وباره‌یه‌وه گیرانەبەر.