بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له به‌غدا ڕێککەوتنی ڕادەستکردنی "بنكه‌ی پاڵپشتیی دیپلۆماسی"ی سه‌ربه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئیمزا كرد، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رێككه‌وتنه‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه له به‌غدا له‌نێوان محه‌مه‌د حسێن به‌حرلعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییه‌كان و ستیڤن فەیگن، هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئیمزاكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتویه‌تی، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقدا دێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بونی سەربازیی بیانی لە عێراقدا، بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی دیاری کراوە تا 30ی ئەیلولی 2026.
بریکاری وەزارەتی ده‌ره‌وه بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییەکان جەختی لە گرنگیی ئەم هەنگاوە کردۆتەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق-ئەمریکا و گواستنەوەیان بۆ قۆناغێکی نوێ لە هاریکاری و شەراکەت لە ژمارەیەک بواردا کە جێی بایەخی هەردولان، بەتایبەتی له کەرتەکانی ئابوری، گەشەپێدان، وزە و كه‌رته‌كانی دیکە.
لەلای خۆیشییەوە، ستیڤن فەیگن، پشتیوانیی حکومەتی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، بەپشتبەستن بەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردو وڵات‌دا ئیمزاکراون، بە جۆرێک کە ڕێز لە سەروەرییان بگرێت و ئاسۆی نوێ بۆ هاریکاریی هاوبەش لە قۆناغی داهاتودا بکاتەوە.
لە کۆتایی رێوڕه‌سمی ئیمزاکردنەکەدا، هەردولا جەختیان کردەوە کە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە یەکێکە لە هەنگاوەکانی ناو ئەو ڕێکارانەی بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات گیراونەتە بەر له‌گه‌ڵ رەخساندنی چوارچێوەی گونجاو بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی عێراق-ئەمریکا، کە لەسەر بنەمای بەرفراوانکردنی بوارەکانی بەیەکگەیشتن و کارکردنی هاوبەش بێت، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو وڵات و هەردو گەلی دۆست دەستەبەر بکات.