ئه‌حمه‌د سه‌حاف، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا رایگه‌یاند، خه‌ریكی به‌دواداچونن بۆ چاره‌نوسی 18 كۆچبه‌ری عێراقی له لیبیا كه ده‌نگۆی خنكانیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه. ده‌شڵێت، تاوه‌كو ئێستا هه‌واڵی خنكانی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌سمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د سه‌حاف، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند: "بە بایەخێکی زۆر و بەپەلەوە بەدواداچون بۆ چارەنوسی (18) کۆچبەری عێراقی دەکەین کە پێشتر بە نایاسایی چوبونه لیبیا."
وتیشی"هەوڵەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ئەمنییەکان، لایەنە تەندروستییەکان و مانگی سوری لیبی بەردەوام بوە بۆ سۆراغکردنی چارەنوسیان و دڵنیابونەوە لەو زانیارییانەی ئاماژەیان بە خنکانیان کردوە لە دەریای ناوەڕاستدا بەهۆی کۆچی نایاساییەوە لە ڕێگەی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "هەواڵی خنکانیان بە شێوەیەکی ره‌سمی لە ڕێگەی دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی لیبیاوە بۆ ئێمە پشتڕاست نەبۆتەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "باڵیۆزخانە کار دەکات بۆ وردبینیی زانیارییەکان لەمبارەیه‌وه له‌گه‌ڵ پشتبەستن بەوردی و باوەڕپێکراوییان لە ڕێگەی وەرگرتنیان لە سەرچاوە ره‌سمییه‌كانمانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پەیوەندییانه‌ی کە باڵیۆزخانە ماوەی مانگێکە بەجدی هەوڵی بۆ دەدات تا پێی بگات."