عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی باشیك چۆڵ ده‌كات. ده‌شڵێت، بنكه‌ی ڤیكتۆریا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه چۆڵ كراوه.
ئاوێنه: عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه جه‌ختی كرده‌وه كه له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و هه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بیانی له عێراق نامێنێت.
وتیشی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا 30ی ئه‌یلول به‌ته‌واوه‌تی ده‌كشێنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئێستادا هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له بنكه‌ی ڤیكتۆریا (بنكه‌ی پاڵپشتیی دیپلۆماسیی سه‌ربه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا) نه‌ماوه‌و چۆڵكراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بنكه‌ی ڤیكتۆریا ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ پێشوازیكردن له نێرده دیپلۆماسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا بنكه‌ی سه‌ربازی باشیك چۆڵ ده‌كات.