قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌شداریی عێراق له گه‌مارۆی سه‌ر ئێران‌دا قبوڵكراو نییه و داواش له هێزه سیاسییه‌كان، په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كات، هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتو له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت.
ئاوێنه: قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند"بۆ ئێمە نه‌ك هه‌ر ئەستەم و گرانە، بەڵکو بە توندی و بەبێ دودڵیش ڕەتی دەکەینەوە، ببینین کۆماری ئیسلامی لە وشکانی، دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ بدرێت و گەلەکەی بە دەست سەختی و ئازارەوە بناڵێنێت، لە کاتێکدا عێراقیش نه‌ك هه‌ر ته‌ماشاكه‌ر بێت، بەڵکو بەشداریش بکات لەم گەمارۆ ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیەدا."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "لۆژیكی قبوڵكراو نییه" كه هه‌ڵوێستی عێراق به‌م شێوه‌یه بێت به‌رامبه‌ر گه‌مارۆدانی گه‌لان به‌تایبه‌ت كه گه‌لانی عێراق و ئێران په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و دینداری به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
وتوشیه‌تی "له‌به‌رئه‌وه داوا لە گەلەکەمان و پاشان لە هێزە سیاسییەکان، پەرلەمان و حکومه‌ت دەکەین بۆ وەگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتو؛ لەسەر بنەمای پڕەنسیپەكانی سەروەری و مرۆیی. سەروەری، لە ڕێزلێنانمانەوە بۆ سەروەریی خۆمان لە بڕیارداندا بە دور لە ترس؛ مرۆیی، لەوەی ئێمە گەلی حسێنین کە ڕەتی دەکاتەوە ببێتە شەریک لە زۆرداری بەرامبەر گەلانی موسڵمان."
هه‌روه‌ك جەختیشی له پێویستیی یەکخستنی ڕیزەکان و دورکەوتنەوە به خائینكردنی یه‌كتری كردۆته‌وه.