وه‌زیری دارایی عێراق فه‌رمانی دا كاركردن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی بودجه خێراتر بكرێت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌م نزیكانه پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە نیویۆرک، فالح ساری، وەزیری دارایی سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەکی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی کرد، بە مەبەستی پێداچونەوە بە ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 و تەواوکردنی پێداویستییەکانی، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
وەزیری دارایی فه‌رمانیدا بە بەردەوامبونی کارەکان بە ڕیتمێکی خێراتر و ئەنجامدانی پێداچونەوە و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان بە بڕگەکانی بودجە، بەپێی وادە دیاریکراوەکان.