دەستەی ئەمینی عێراق: هاوپەیمانان سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان ڕادەستی عێراق کردووەتەوە
  2026-09-26     

سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووەتەوە.


ئاوێنە: سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە "ئەلجەزیرە"ـی وت "پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سوپای عێراق کۆتایی هاتووە و ئێستا هیچ بنکەیەکی سەربازی یان هێزێکی شەڕکەری بیانی لەناو خاکی عێراقدا بوونی نەماوە".

مەعن وتیشی "هیچ هێزی جەنگاوەری یان ڕاهێنانی بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوای ٣٠ی سێپتەمبەر نامێنێت".

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە تەواوی ئامادەن بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵات بەبێ پشتبەستن بە بنکەی بیانی. هاوکات دەشڵێت "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان دوای کشانەوەیان دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵی".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×