عێراق و ئەمریکا لەسەر ناردنی دۆلاری کاش رێککەوتن
  2026-09-26     

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، زەیدی لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووە لەسەر بەردەوامی ناردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق و لە رۆژانی داهاتوودا بارێكی دۆلار دەگات.

 

ئاوێنە: حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاند "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامبوونی ناردنی باری دۆلاری كاش و لە رۆژانی داهاتوودا بارێکی نوێی دۆلاری كاش دەگاتە عێراق".

عەبودی ئاشکراشیکرد "لە ئەنجامەکانی سەردانی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتن بوو بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەردەوامبوونی ناردنی باری دۆلاری كاش بۆ عێراق، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی پێداویستییە رەواکان بە دراوی بیانی و لە ڕۆژانی داهاتوودا بارێکی نوێ دەگات".

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکرد کە ئەو لێکتێگەیشتنە لە روانگەی ئەو پێشکەوتنەوە دەێت کە عێراق بەدەستی هێناوە لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری بەسەر دابەشکردنی دۆلارو رێکخستنی بەکارهێنانەکانی و ڕاگرتنی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی، لەگەڵ فراوانکردنی هۆکارەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی و بەردەوامبوون لە گوێزرانەوەی پلەبەپلە بەرەو ئابوریی دیجیتاڵی.
 

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×