ئه‌نجومه‌نی وەزاریی ئابوریی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوریی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای فالیح ساری، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوری له‌سه‌ره، ئه‌نجومه‌نه‌كه پڕۆژه یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی تێبینییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوری.