سەرۆکایەتییەکانی عێراق کۆدەبنەوە؛ تەواوکردنی کابینەی حکومەت و لێکەوتەی سزاکانی سەر ئێران تاوتوێ دەکرێن
  2026-09-28     

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببنەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەجێندای سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە پرسی تەواوکردنی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکانی کابینەی نوێی حکومەت، تاوتوێکردنی پلانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و سنووردارکردنی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر لێکەوتەکانی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران.

ئاوێنە: ​سەبارەت بە پەیوەندییە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و تاران و کاریگەریی سزاکان، بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بۆ  كه‌ناڵی العربیه‌ ئاشکرای کردووە کە لە ئێستادا بەغدا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئامانجی گفتوگۆکان بەدەستهێنانی مۆڵەتێکە بۆ بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان شاری نەجەف و شارەکانی دیکەی ئێران، ئەمەش وەک ڕەچاوکردنێک بۆ پێگە ئایینییەکەی شاری نەجەف و هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ئایینی.

​لە لایەکی دیکەوە، کاریگەرییەکانی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران بە خێرایی دەرکەوتوون. لە ترسی سەپاندنی سزای لاوەکی لەلایەن واشنتنەوە، چەندین وڵات، فڕۆکەخانە و هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان پەلەیان کردووە لە پێداچوونەوە بە گرێبەست و مامەڵەکانیاندا لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئێرانی. ئەمەش بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چەندین گەشتی نێودەوڵەتی و دروستبوونی ئاستەنگ و پەککەوتنی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانیی ئێران.

​بەپێی پاکێجە نوێیەکەی سزاکانی ئەمریکا، گەمارۆکان بەشێوەیەکی گشتگیر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج؛ بە جۆرێک ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی سووتەمەنی، چاککردنەوە، خزمەتگوزاریی زەمینی و بڕینی بلیت پێشکەش بە فڕۆکە ئێرانییەکان دەکەن. بەهۆی ترسی لەدەستدانی دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی جیهانی کە پشت بە دۆلار دەبەستێت، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان بڕیاریانداوە مامەڵەکانیان لەگەڵ ئێران ڕابگرن یان کەم بکەنەوە.

​لەم چوارچێوەیەدا، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە ئامانجیان زیاترکردنی فشاری ئابوورییە لەسەر ئێران. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر فڕۆکەخانە و دابینکەرانی خزمەتگوزارییە بیانییەکان مامەڵەکانیان لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران ڕەتبکەنەوە، ئەوا توانای تاران بۆ بەڕێوەبردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ڕووبەڕووی قەیران و ئاستەنگی گەورەتر دەبێتەوە.

لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦دا، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی ئاسمانیی ئێران گەیشتە قۆناغێکی بێپێشینە. واشنتن لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "دەرکردنی ئابووری" (Operation Economic Outcast)، گەمارۆیەکی توندی خستە سەر سەرجەم هێڵە ئاسمانییە مەدەنییەکانی ئێران بەمەبەستی پەکخستنی تەواوەتیی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە. پاساوی ئەمریکا بۆ ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە ئێران کەرتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بۆ گواستنەوەی چەک، چەکدار و باری نایاسایی بۆ گرووپە هاوپەیمانەکانی بەکاردەهێنێت.

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×