پێنتاگۆن: ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی هات و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتییەکە دەگرنە ئەستۆ
  2026-09-30     

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتنی پرۆسەی "ورەی پۆڵایین" (Inherent Resolve)ی لە عێراق لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوبەشی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لە بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی عێراق کردەوە.

​لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی بە فەرمی کۆتایی بە پرۆسەی "ورەی پۆڵایین" دەهێنن. ڕوونیشی کردووەتەوە کە پرۆسەی کشانەوەی ڕێکخراوی هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، نوێنەرایەتیی قۆناغی کۆتایی ئەم ئەرکە سەربازییە دەکات.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دووپاتی کردووەتەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییە مەیدانییەکان، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ڕاهێنانی تایبەتمەند و پاڵپشتیی هەواڵگری بە هاوبەشە عێراقییەکانی.

​لە کۆتاییشدا پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، بۆ قۆناغی داهاتوو چاوەڕوان دەکرێت هێزە ئەمنییەکانی عێراق خۆیان سەرکردایەتیی تەواوی هەوڵەکان بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×