نەخشەڕێگەی نوێی سەدر؛ داوای دوورکەوتنەوەی سەرکردە سیاسییەکان و وەرگرتنی قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات
  2026-09-30     

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە نوێترین پەیامیدا نەخشەڕێگەیەکی گشتگیری بۆ قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق خستەڕوو. لە دیارترین هەنگاوەکانی ئەم نەخشەڕێگەیەدا، سەدر داوای لە تەواوی سەرکردە و هێزە سیاسییەکانی ئێستای عێراق کرد کە بەپەلە دەستبەرداری کاری سیاسی ببن، ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کەسایەتی و ڕوخساری نوێ تا سەرکردایەتیی قۆناغی داهاتوو بکەن.

ئاوێنە: ​لەسەر ئاستی پەیوەندییە دەرەکییەکانیش، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمایەتی کرد کە بە هەموو شێوەیەک خۆیان لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بەدوور بگرن. جەختی لەوەش کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان، کاردانەوەی هاوشێوەی بەدوادا دێت و دەبێتە هۆی پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.

​هاوکات، سەدر داوای لە هاووڵاتییانی عێراقی کرد کە لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو پێشێلکاری و زیانانە وەربگرنەوە کە لە سەردەمی بوونی هێزەکانی ئەمریکادا بەر عێراق و هاووڵاتییەکانی کەوتوون.

​سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی هێزە ناوخۆییەکانی سەر بە ڕەوتەکەشی، موقتەدا سەدر بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەبۆنەی "ڕۆژی سەروەریی عێراق"ـەوە، هێزی چەکداریی "لیوای یەوم مەوعود" بە یەکجاری هەڵدەوەشێنێتەوە. هەروەها بڕیاریدا کە سروشتی کارکردنی "سوپای مەهدی" گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا بێت و لەمەودوا تەنها وەک دامەزراوەیەکی مەدەنی و خزمەتگوزاری لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا کارەکانی بەڕێوەببات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×