زه‌یدی: ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌ ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدان
  2026-09-30     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ ئه‌منی و سەربازییه‌كان بەتەواوه‌تی له‌ده‌ستی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدان و جه‌ختیش له‌ گرنگیی ڕۆڵی دەستەی پیشەسازیی سەربازی لەم قۆناغەدا ده‌كاته‌وه‌ بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی بەرهەمدار لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە پسپۆڕەکان لە دروستکردنی چەک و كه‌ره‌سته‌ی سەربازیدا.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ چوارشەممە، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی توندوتۆڵی و ئەرکە سەربازی و ئه‌منییه‌كانی هێزە چه‌كداره‌كان لە قۆناغی دوای تەواوبونی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ته‌واوكردنی سەروەریی نیشتمانی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە کۆبونەوەکەدا ئه‌و رێكخستن و پلانانە تاوتوێ کران کە بەرپرسن لە بەهێزکردنی توانای دامەزراوە سەربازییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و دەوڵەت.

زه‌یدی لە وتەیەکدا لە کاتی کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە کە ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ ئه‌منی و سەربازییه‌كان بەتەواوه‌تی بونەتە بڕیاری نیشتمانی و تایبەت بە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و ئاماژەی بە پێویستی هۆشیاری و ئامادەیی بەردەوام، بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان تەواوی هێز و دەزگا ئه‌منییه‌كان، نۆژەنکردنەوەی پلان و ڕێکار و داتاكان و پشتبەستن بە هۆکارە تەکنەلۆژییە هاوچەرخەکان کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکانی وڵاتدا.

هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان، پشتگیری لە کارە ئه‌منییه‌ پێشوەختەکان و لێپێچینه‌وه‌ له‌ سەرچاوەکانی گوتاری توندڕەوی و خۆشکردنی ئاگری تایفەگەری کردەوە کە یەکێتیی پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکاتە ئامانج و دوبەرەکی بڵاودەکاتەوە و هەڕەشە لە ئاشتیی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی دەکات.

زه‌یدی جه‌ختیشی له‌ گرنگیی ڕۆڵی دەستەی پیشەسازیی سەربازی لەم قۆناغەدا کرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش لە ڕێگەی دروستکردنی هاوبەشییەکی بەرهەمداری بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە پسپۆڕەکان لە دروستکردنی چەک و كه‌ره‌سته‌ی سەربازی و ڕونیشیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە بەدیهێنانی هاوبەشییه‌ هەرێمایه‌تی و نێودەوڵەتییه‌كان بۆ هاریکاریی هاوبەش، بەدور لە سیاسەتی بەره‌گیری و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندیی هاوبەش.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×