دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا عێراق به "زه‌لكاوێك" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ دوایین هێزی وڵاته‌كه‌ی عێراق جێده‌هێڵێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ رۆژێكی مه‌زنه بۆ ئه‌مریكاو سه‌ركه‌وتنه بۆ واشنتۆن و بۆ به‌غداش. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی نایابه‌و هیوادارن بتوانێت زۆر به باشی ئیداره‌ی كاروباره‌كان بدات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه دوایین هێزی ئەمریکا عێراق جێدەهێڵن! قۆناغێکی درێژخایەن بو کە بە بڕیاری زۆر هەڵە دەستیپێکرد و ئێمەی خستە ناو ئەم زه‌لكاوه‌وه، بەڵام بەم نزیکانە ئه‌وه‌ش دەبێتە بەشێک لە مێژو."
وتوشیه‌تی"ئەمە ڕۆژێکی مەزنە بۆ ئەمریکا و لەوەش گرنگتر، ئێمە لە کاتێکدا جێیدەهێڵین کە عێراق خاوەنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێی سەرنجڕاکێشە، كه عەلی زەیدییه، ئه‌و کەسێکه کە لە سەرەتاوە پشتیوانیم کرد و بە تەواوی پەسەندم کرد. ئەو لە هەڵبژاردنێکدا بردیەوە کە چاوەڕوان نەدەکرا بیباتەوە، بەڵام بە بردنەوەیەکی بێوێنە ئەوه‌ی كرد."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه "لە ساڵی 2003 لەسەر دەستی سەرۆک جۆرج دەبلیو بوش دەستیپێکردو لە سه‌رده‌می ئیدارەی باراک حسێن ئۆباما لە ساڵی 2014 و جۆ بایدنی خەواڵودا بەردەوام بو، لە ساڵی 2026 له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ کۆتایی پێدێت."
تره‌مپ وتوشیه‌تی "ئەم ڕۆژە سەرکەوتنه بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکان، سەرکەوتنیشە بۆ عێراق و سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیە بەسەر داعشدا، کە بە تەواوی لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە لە خولی یەکەمدا لەگەڵ لایه‌نه زۆر خراپ و مەترسیدارەکانی تردا تێکستێنرا و لەناوبرا."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "بەپێچەوانەی ئەفغانستانەوە، کە زۆرێک لە كه‌ره‌سته‌ی سەربازی و شتی تر جێهێڵدرا و 13 سه‌رباز تێیدا کوژران و گەلێکیشیان بە سەختی بریندار بون، ئەم کشانەوە ڕێکوپێکەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کەره‌سته سه‌ربازییه‌كان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێره‌وه ئاماژەیە بۆ کۆتاییهاتنی گەشتێکی گران له‌ڕوی تێچونه‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "من ئەرکێکی ڕونم دیاری کرد، ئامڕازه‌كانم خسته به‌رده‌ست فەرماندەکانمان بۆ تەواوکردنی و ڕەتمکردەوە ڕێگە بده‌م بونی کاتی(مان له‌وێ) ببێتە بونێکی هەمیشەیی. بژارده‌ی مانه‌وه یاخود جێهێشتنم له‌به‌رده‌مدا بو، بە بێ هیچ دودڵییەک هەستم کرد کاتی ئەوە هاتوە ئەمریکا بێته‌وه بۆ ماڵەوە!"
ئه‌وه‌شی وتوه "زه‌یدی، سەرۆک وەزیران كه‌سێكی نایابه، بەو هیوایەم بتوانێت زۆر به‌باشی ئیدارەی كاروباره‌كان بدات. ئێمە هاتین بۆ شەڕی خەلافەت. ئێستا هیچ خەلافەتێک بونی نییە. ئێمە دەگەڕێینەوە ماڵەوە!"