تۆم باراك: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ زه‌یدی تا ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كان لەژێر چەتری یەک دەوڵەتدا كۆبكاته‌وه‌
  2026-09-30     

تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێك بۆ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی عێراق تا ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر چه‌تری یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك فه‌رمانده‌ییدا كۆبكه‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، 23 ساڵ دوای ئەوەی یەکەم سەربازی ئەمریکی پێی خستە ناو خاکی عێراقەوە، سەرۆک ترەمپ پرۆسەی گەڕاندنەوەی هێزەکانمانی بۆ نیشتمان تەواوکرد، ئه‌مه‌ش نه‌ك بە جێهێشتن و پشتتێکردنی كاروباره‌كان، بەڵکو بە ڕێکخستنی هەمو لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌ ئاڵۆزه‌كه‌: بەغدا، هەولێر، دۆسته‌ هەرێمییەکانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناو یەک وێنەی ستراتیژیدا، لە هه‌ستیارترین ساتەوەختدا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەو ئەمریکی و عێراقییانەی به‌درێژایی ئەم چه‌ند ساڵه‌ خزمەتیان کرد و قوربانییان دا، به‌دیهێنانی ئەم ده‌سكه‌وته‌یان ڕەخساند؛ ڕێز لە خزمەتەکانیان دەگیرێت بە عێراقێک کە ئێستا لەسەر پێی خۆی وەستاوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، بەو ڕێکخستنە، دەرگایەک کە مێژویەکی درێژبو داخرابو کرایەوە، دەرفەتێک بۆ عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و گەلی عێراق ره‌خسا‌ تا تەواوی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر چەتری یەک دەوڵەت و یەک فەرماندەییدا کۆبکەنەوە، کە ئەمریکا تێیدا هاوڕێ بێت نەک هێزێكی داگیركه‌ر.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×