​عەلی زەیدی بەدیهاتنی سەروەریی تەواوەتی راگەیاند: رێگە نادەین خاکمان بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت
  2026-10-01     

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراق راگەیاند. زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە بە جێهێشتنی یەکجاریی عێراق لەلایەن ئەو هێزانەوە لە رێگەی وشکانی، ئاسمانی و دەریاییەوە، سەروەریی نیشتمانیی وڵات بە تەواوی بەدی هاتووە.

​ئاوێنە: لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە لەمەودوا بڕیاردان لەسەر پرسەکانی شەڕ و ئاشتی تەنیا بۆ دەسەڵاتە دەستوورییەکان دەگەڕێتەوە. هاوکات، رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی وەکوو خاڵی دەستپێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو چەکانە دانا کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتدان.

​سەبارەت بە پرسی داماڵینی چەک، عەلی زەیدی روونی کردەوە کە حکوومەتەکەی بەپێی نەخشەڕێگایەکی روون و پابەندبوون بە ئەرکە دەستوورییەکانی کاردەکات. لەم چوارچێوەیەشدا، رۆژی 30ـی حوزەیرانی 2027ـی وەکوو وادەی کۆتایی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی چەکی دەرەوەی دەسەڵات و مانەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دیاری کرد، و هۆشداری دا کە هەر جۆرە کارێکی سەربازی لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە قەدەغەیە.

​لە بارەی ئاسایشی ناوچەکە و سەروەریی خاکی عێراق، زەیدی رایگەیاند حکوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور لە هەوڵدایە بۆ چەککردنی سەرجەم ئەو گرووپە چەکدارە ناعێراقییانەی لەسەر خاکی عێراقن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە عێراق پابەندە بەوەی رێگە نەدات خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی وەک بنکە یان رێڕەوێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

​لە کۆتاییدا، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی بنەماکانی سەروەریی هاوبەش، دراوسێیەتیی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر، عێراق بە توندی رەتیدەکاتەوە خاکی هیچ وڵاتێکی دیکە بۆ هێرشکردنە سەری بەکاربهێنرێت.

زۆرترین بینراو
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
سیپان حەمۆ بۆ فۆرین پۆلسی: یەکگرتنەوەمان بژاردەیەکی ناچارییە و سازش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد ناکەین
ئۆجەلان بۆ عێراق و ئێزدییەکان: ئەگەر یەبەشە بچێتە ناو سوپای عێراقیشەوە، نابێت لە شنگال دەربکرێت
کەنەکە کەمپینێکی ملیۆنی بۆ ناساندنی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت
مه‌سرور بارزانی: سه‌بری ئێمه‌ش سنوری هه‌یه‌، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن
گۆڕینی چاڤی لاند بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون و بازرگانی "سه‌رپێچییه‌كی نوێیه‌ له‌ بناری گۆیژه‌"
ئاسایش: گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كوردستانی داعشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و 22 ئه‌ندامیمان ده‌ستگیركرد
ده‌سته‌ی دەستپاکی: سزای زیندانی و پێبژاردن بۆ دو بەرپرسی "ئێستا و پێشو"ی دەستەی وەبەرهێنان ده‌رچو
ریاز و ئه‌نقه‌ره‌و ئیسلامئاباد رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی له‌ سعودیه‌
ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە چارەنووسی هەزاران گومانلێکراوی داعش لە زیندانەکانی عێراق دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×