بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه به‌شێكه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق، هۆشداری ده‌داته هه‌ر بونێكی ئه‌مریكی له عێراق له‌ژێر ناوی كۆمپانیای ئه‌منی و راوێژكاره‌كان و داواش ده‌كات هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سنوره‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا‌و ئوردن و كوه‌یت دوربخرێنه‌وه.
ئاوێنه: بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، رایگه‌یاند، به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق، "له قۆناغێكی تاریكی مێژوی نوێمان ده‌ربازبوین."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ئه‌نجامی پێداگریی به‌رده‌واممان بو له‌سه‌ر بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ده‌ركردنی سەرجەم هێزە تاوانکارەکان کە جگە لە شه‌ڕ و خراپە هیچی دیکەیان بۆ عێراق نەهێنا."
بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با پێی وایه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناچاركراون به كشانه‌وه ئه‌وه‌ش له‌ژێر ناوی ناوی "ڕێککەوتنی کشاندنەوەی هێزەکان" بۆ "پاراستنی ئابڕوی خۆیان"، دوای ئەوەی لە عێراق "بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕیسوا کران و سەرشۆڕانە شکان."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "به هه‌مان شێوه‌ش ناچار دەکرێن لە تەواوی ڕۆژئاوای ئاسیا بکشێنەوە."
وتوشیه‌تی "هۆشداریشییان ده‌ده‌ینێ له بونیان لەسەر خاکی عێراق بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان، چ وەک کۆمپانیای ئەمنی یان ڕاوێژکار و یان له‌ژێر هه‌ر ناوێكی تردا."
بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بێت قه‌باره‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بچوك بكرێته‌وه.
وتوشیه‌تی "بە هەمان شێوە دەبێت هەژمونی ئەمریکا بەسەر ئابوری و سامانی عێراقدا کۆتایی پێبهێنرێت و ڕێگری لە دەستوەردانیان لە کاروباری سیاسی بکرێت، هەروەها ئاسمانی عێراق لە فڕۆکە دەستدرێژیکارەکانیان رزگار بکرێت، سەرەڕای دورخستنەوەیان لە سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا و ئوردن و کوه‌یت."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "ئێمە وەک پشتیوان و پاڵپشتێکی بەهێز بۆ برا و خۆشەویستانمان لە هێزە ئەمنییەکان دەمێنینەوە بەرەو عێراقێکی سەربەخۆ و گەشەسەندو کە خۆی فەرمانڕەوای خۆی بێت و لە ئاسایش و ئارامیدا بژی."