عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، ههڵوێستی ئهو گروپه چهكدارانه بهرز دهنرخێنن كه پابهندبونی خۆیان بۆ چارهسهركردنی پرسی چهك راگهیاندوهو چاوهڕوانی ههمان پابهندبون له گروپهكانی دیكهش دهكهن. دهشڵێت، ئهو سهروهرییهی عێراق بهدهستیهێناوهتهوه له كۆمهڵێك راستیدا بهرجهسته بوه كه تهواوكراون، لهوانه: رێککەوتن لەسەر کشانهوەی هێزەکانی تورکیا و ئەندامانی پهكهكه و کۆتاییهێنان بە بوونی گرووپە چەکدارە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق و یهكخستنی هێزهكانی پێشمهرگه.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهكهی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆنگرەی "ڕۆژی سەروەری" کرد، بە ئامادەبونی ههیبهت حهلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستا وژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرکردەی هێزە نیشتمانییەکان، سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق، هەروەها چالاکوانان و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە.
عهلی زهیدی لهوتارێکدا کە لەم بۆنەیەدا پێشکەشی کرد، جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕۆژە دەستکەوتێکە بە هەوڵی عێراقییەکان بەدەستهاتوە و شایستەی عێراق و سەروەرییەکەیەتی و بەرهەمی پشودرێژی و کارکردنی بەردەوامە و ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەمان یەکێک لە گەورەترین جەنگەکانی مێژوی نوێی تێپەڕاندوە و بنەماکانی سەروەریی لەسەر خاک و ئاسمان و ئاوە ناوچەییەکانی تەواو کردوە.
زهیدی وتیشی، حكومەتەکەمان درکی بە گرنگیی سەروەری کرد کە داهاتوی گەلەکەمان پشتی پێ دەبەستێت و لە بەرنامەی حوكمەتەکەماندا بڕیارماندا پابەند بین پێوەی و بنەما نیشتمانییەکان بەهێزتر بکەین.
ئهوهشی خستهڕو، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی دور نەبو لەم بڕیارە نیشتمانییە، کاتێک لە هەمو بۆنەیەکدا ئاماژەی بە کارکردن دەکرد بۆ بەدیهێنانی داهاتویەکی باشتر و سەروەرکردنی دەسەڵاتی یاسا و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
سهرۆك وهزیرانی عێراق ئاماژهی بهوهشدا، ئەو سەروەرییەی کە ئەمڕۆ عێراق بەدەستیهێناوەتەوە، لە چەند ڕاستییەکی نیشتمانیی تەواوكراودا بەرجەستە دەبێت کە ئەمانەن:
یەکەم: کشاندنەوەی هێزە بیانییەکان و کۆتاییهاتنی تەواوەتی بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.
دوەم: ڕێککەوتن لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانی تورکیا و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆتاییهێنان بە بونی گروپە چەکدارە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.
سێیەم: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، بە شێوازێک کە یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەهێزتر بکات.
چوارەم: کۆتاییهێنان بە بونی هەر ئۆپۆزیسیۆنێکی چەکداری بیانی لەسەر خاکی عێراق و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی عێراق وەک دەستپێکێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
پێنجەم: کۆنتڕۆڵکردنی دۆسیەی چەک بەپێی دەستور و یاسا و بەگوێرەی ئەو خشتەی کاتەی کە ڕێککەوتنی لەسەری کراوە بۆ چارەسەرکردن و تێکەڵکردنیان لە چوارچێوەی دەزگاکانی دەوڵەتدا.
شەشەم: دەستکردن بە دروستکردن و بنیاتنانی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی نیشتمانیی یەکگرتو، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای عێراق لە پاراستنی ئاسمان و سەروەرییەکەی.
عهلی زهیدی وتیشی، ئەمڕۆ دەستپێکردنی قۆناغی سەروەری ڕادەگەیەنەین کە لەلایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێت و یاسا دەستەبەری دەکات و هەمو عێراقییەکان بەشدار دەبن لە بنیاتنانی.
هێمای بۆ ئهوهش كرد، هەڵوێستی ئەو گروپانە بەرز دەنرخێنین کە پابەندبونی خۆیان ڕاگەیاندوە بە چارەسەرکردنی پرسی چەک بەپێی دەستور و بەپێی ئەو خشتەییەی کاتەی کە حوكمەت دایڕشتوە. وتیشی، چاوەڕێی هەمان پابەندبون لە ئەوانی تریش دەکەین بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گەل و بەهێزکردنی دەسەڵات و شکۆی دەوڵەت.
جهختیشی كردهوه كه سەروەری خۆی دهبینێتهوه لە ئابورییەکی عێراقیدا کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییە جیهانییەکان و کارلێککردنی لەگەڵ ئابوریی نێودەوڵەتیدا هەبێت، خاوەنی ئامرازەکانی کاریگەری بێت و نمونەیەک بۆ هاوبەشیی هاوسەنگی سەرکەوتو، پێشکەشی جیهان بکات.
ئهوهشی وت، هەنگاو دەنێین بەرەو هەمەجۆرکردنی ئابوری و فراوانکردنەوەی هاوبەشییەکانمان و وەبەرهێنانی تواناکانی گەنجان لەبری بەفیڕۆدانیان لە پێکهاتە ئابورییەکاندا کە ڕۆڵی خۆیان تپەڕاندوە.
عهلی زهیدی وتیشی، کارکردنمان لەسەر چەسپاندنی سەروەری پشتدەبەستێت بە باوەڕبون بە توانای گەلەکەمان بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی، لە سەروی هەموشیانەوە نەوت و زیادکردنی داهاتەکەی بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان.
ههروهها وتیشی "کاتی ئەوە هاتوە وەفادار بین بۆ پەیمانەکان، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بکەین و هەمو بستێکی خاکی بپارێزین."
جهختیشی كردهوه، لەم ڕۆژەدا هێزە چەکدارەکانمان بە سەرجەم جۆر و پێکهاتەکانیانەوە ئامادەن، وەک هێمایەکی سەربەرزی بۆ سەروەریی عێراق و پاسەوانێکی ئەمینداری خاک و گەلەکەیین.
وتیشی، عێراقییەکان لە گەیشتنی ئارام بە ئامانجەکانیان سەرکەوتو بون، و ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئەم ئومێدانەی کە لە ڕێگەی ئیرادەی عێراقییەکانەوە هاتنەدی، تاوەکو نمونەیەک بۆ جیهان لە سەروەریی یاسا و دادپەروەری و یەکسانیدا نیشان بدەین.