وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له عێراق ده‌كات بڕیاری گونجاو بدات و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات هه‌ڵبگرێت.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاری ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی هاتوچۆی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراقی سەرکۆنە کردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا ڕێز لە سەروەریی نیشتمانیی عێراق دەگرێت، داواکاره عێراق بڕیاری گونجاو بدات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزمه ئابوری و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی هه‌ڵگرتنی رێگرییه‌كان و گەڕاندنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییەکانی نێوان هەردو وڵات بۆ دۆخی ئاسایی له‌پێناو بەرژەوەندییەکانی هەردو گەل."
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتوشیه‌تی، "پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، زیاترن له پەیوەندییە باوەکانی نێوان دو وڵاتی دراوسێ و ره‌گوڕیشه‌ی قوڵی جەماوەری و بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە بواری جیاواز هه‌یه. هاتوچۆی ملیۆنان هاوڵاتیی ئێرانی و عێراقی بۆ چالاکیی ئابوری-بازرگانی، زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان، گەشتیاری، خوێندن و دەرمان و چارەسەری پزیشکی، وادەکات کە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردو گەل بە ڕوانگەیەکی سەربەخۆ، بەرپرسیارانە، دوربینانه و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بەڕێوەببرێن."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوه‌وه‌و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان بوه.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییانه كردوه: سەردانی زیارەتكارانی شیعه بۆ نەجەف، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هەژمونی ئێران لە ڕێگەی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابورییه‌وه، هەوڵەکانی عێراق بۆ داماڵینی چەکی ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.