عێراق هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه له كاتی نمایشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه به بۆنه‌ی رۆژی سه‌روه‌رییه‌وه به‌ڕێوه‌چو ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس له کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی له جۆی ئێف16 ده‌كه‌ن لە کاتی نمایشە ئاسمانییەکەی ئه‌مڕۆدا كه بە بۆنەی "ڕۆژی سەروەریی نیشتمانی"یه‌وه به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌و جەختیشی کردەوە کە هەمو فڕۆکە بەشداربوەکان بە سەلامەتی نیشتوونەتەوە.
شەمەری لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، ئەو هەواڵانەی باسیان لە تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی یان تووشبونی بە کێشەی تەکنیکی لە کاتی نمایشه ئاسمانییه‌كه‌دا كردوه، "بە هیچ جۆرێک ڕاست نین" و جەختیشی كرده‌وه كه سەرجەم ستاف و پێکهاتە بەشداربوەکانی نمایشەکە سه‌لامه‌تن.
پێشتر به‌شێك له لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری ئێف16ی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقییان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە ناوچەی "جەزیرە حەزەر" لە پارێزگای نەینەوا بڵاوکرده‌وە، هاوکات باس لە ڕزگاربونی فڕۆکەوانەکەی بە پەڕەشوت کرا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، جه‌ختی کردەوە کە فڕۆکەوانە عێراقییەکان لە کاتی نمایشە ئاسمانییەکەدا وێنەیەکی سەروەریی ئاسمانیی عێراقیی نمونەیییان کێشا.
مەعن له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ ئەدای فڕۆکەوانەکان زۆر بەرز بو لە بۆنەیەکی گرنگ و تایبەتدا بۆ عێراق و توانا و شارەزاییەکانیان لە لوتکەدا بو.
وتیشی، ئەو وێنە سەروەرییەی عێراق کە فڕۆکەوانەکان کێشایان ڕەنگە هەندێک کەسی بێزار کردبێت، بۆیە ئەم دەنگۆیانە بڵاوکرانەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە "سەرجەم فڕۆکەکان سەلامەتن و فڕۆکەوانەکانیش تەندروستن و نمایشەکە دیاردەیەکی سەروەریی ئاسمانیی عێراقیی نمونەیی بو."