وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای حكومی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، تاوتوێی هاریكاریی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی نه‌وت و غاز و پترۆكیمیایی و هه‌روه‌ها بازرگانی نه‌وت و غاز بكه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، باسم محه‌مه‌د، وه‌زیری نه‌وت به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای حكومی گه‌یشتۆته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیارە وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌سەردانەکەیدا لەگەڵ لایەنی تورکی تاوتوێی نەخشەڕێگەی پێشنیارکراو بکات بۆ هاریکاری لە بواری گەشەپێدانی ژێرخانی نەوت، غاز و پترۆکیمیایی، لەگەڵ بازرگانیی نەوت و غاز و دۆسیەکانی وزە هه‌روه‌ها داڕشتنی هەنگاوی کرداری و چەسپاو بۆ به‌ره‌وپێشچون لەم بوارانەدا.
وه‌زاره‌تی نه‌وت وتوشیه‌تی، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاریکاریی دوقۆڵیی نێوان عێراق و تورکیا و فراوانکردنی ئاسۆی شەراکەته لە کەرتەکانی نەوت، غاز و وزەدا.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره كردوه.