نووسینگەی عەلی زەیدی: بە ڕەزامەندیی ئەمریکا فڕۆکەخانەی نەجەف لە سزاکانی سەر فڕۆکەوانیی ئێران بەخشرا
  2026-10-02     

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیار درا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران بێبەری بکرێت و لێخۆشبوونی بۆ دەربکرێت.

ئاوێنە: ​لە راگەیەندراوێکی فەرمیی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتە بەمەبەستی دروستکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران و گەشتیاران بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق. هاوکات ئامانجێکی دیکەی رێککەوتنەکە، وەک لە راگەیەندراوەکەدا باسی لێوە کراوە، پاڵپشتیکردنی سێکتەرەکانی مرۆیی، تەندروستی، خوێندن و گەشتیارییە.

​سەبارەت بە وردەکارییەکانی رێککەوتنەکەش روون کراوەتەوە، لەمەودوا رێگە بە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران دەدرێت رۆژانە ٤٠ گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ئەنجام بدەن، بەڵام ئەم بڕیارە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی (ماهان)ی ئێرانی ناگرێتەوە و ئەو کۆمپانیایە وەک پێشتر لەژێر سزاکاندا دەمێنێتەوە.

​لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی حکومەتی وڵاتەکەی ئاراستەی حکومەتی ئەمریکا کردووە، لەپای بەدەمەوەچوونی ئەرێنییان و رەزامەندیدانیان لەسەر ئەو داواکارییەی بەغدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×