فالح ساری ، وەزیری دارایی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان سەبارەت بە پرسی بەهای دۆلار و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی، پابەندبوونی وەزارەتەکەی بە دابینکردنی بەردەوامی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دووپاتکردەوە.
ئاوێنە: وەزیری دارایی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی مانگانە پابەندە بە خەرجکردنی کۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، کە بڕەکەی زیاتر لە 7 ترلیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشدا، پشکی داهاتی نانەوتی لە بودجەی نوێدا بۆ ١٩٪ بەرزکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە بودجەی پێشوودا تەنها ١١٪ بووە.
لەبارەی پشتیوانییەکانی حکومەت بۆ کەرتی نیشتەجێبوون، ساری ڕایگەیاند، بڕی یەک ترلیۆن دینار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی نیشتەجێبوون تەرخان کراوە، و تەواوی شایستە داراییەکانی پەیوەست بە پڕۆژە تەواوکراوەکانی ئاوەڕۆ یەکلا کراونەتەوە.