سێ وەزارەتی دیکە و ناوی وەزارەتە بەتاڵەکان بۆ کابینەکەی زەیدی زیاد و ئاشکرا دەکرێن
  2026-10-10     

بەگوێرەی میدیای کوردستان ٢٤، کابینەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سێ وەزارەت بۆ حکومەتەکەی زیاد دەکات کە یەکێکیان ژیری دەستکردە و هەروەها ناوی زۆربەی کاندیدانی لایەنە سەرەکییەکانی شیعە، سوننە، کورد و پێکهاتەکانی دیکە یەکلا کراونەتەوە.

 

ئاوێنە: هەر بەگوێرەی ئەو میدیایە، پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی گەیشتنی (سی ڤی)ـی کاندیدانی نۆ وەزارەتە، هاوکات بڕیار دراوە حکومەتی عێراق سێ وەزارەتی دیکە بۆ پێکهاتەی کابینەکەی عەلی زەیدی زیاد بکات کە بریتین لە وەزارەتەکانی: گەشتوگوزار، ژیریی دەستکرد و کاروباری دەوڵەت؛ لەکاتێکدا دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا.

لەوبارەیەوە موشریق فرێجی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێکدا راگەیاند، کاندیدی شیعەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان یەکلا بووەتەوە و تائێستا بەمجۆرەن:
-یاسر مالیکی لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ.
-حەیدەر بەها لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا.
-محەمەد مووسەوی لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، بۆ پۆستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
-سەفا کینانی لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بۆ پۆستی وەزیری لاوان و وەرزش.
-محەمەد ساحب دەڕاجی لە هاوپەیمانیی خەدەمات، بۆ پۆستی وەزیری ژیریی دەستکرد.
-عەلی دەخیلی لە فراکسیۆنی مونتەسیڕوون، بۆ پۆستی وەزیری گەشتوگوزار.
-هەر یەک لە لەیس خەزعەلی و موحسین مەندەلاویش کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران.
 
سەبارەت بە پشکی پێکهاتەی سوننە، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 کاندیدەکانی ئەوانیش یەکلا کراونەتەوە بەم شێوەیە:
-محەمەد تەمیم لەحزبی تەقەدووم، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران.
-عەلی ئەعرەجی لە هاوپەیمانیی حەسم، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری.
-عەلی نوعەیمی لە هاوپەیمانیی عەزم، بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان.
-زەید عەلی لە هاوپەیمانیی عەزم، بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری.
 
دەربارەی کاندیدە کوردەکانیش، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاشکرایکرد "پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدەکەی یەکلاکردووەتەوە؛ بەجۆرێک بەنگین رێکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و رێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کاندید کراون".

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە بەرەی تورکمانیی عێراق وتی "پشکی پێکهاتەی تورکمان بریتی دەبێت لە وەزارەتی کاروباری دەوڵەت و کاندیدەکەشی محەمەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پارێزگاری کەرکووکە".

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ پێکهاتەی کریستیان و فراکسیۆنی سۆیانا بێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی بەشێک لەلایەنەکان، پێدەچێت کاندیدێکی سازان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.

جگە لەوەش عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە؛ سی ڤی هەموو کاندیدەکان بۆ پەرلەمان دەنێردرێت و بڕیارە رۆژی دووشەممەش دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کاندیدەکان بکرێت.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×