وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان له ئێران كردوه له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا پشتیوانی عێراق بكات بۆ تێپه‌ڕبونی نه‌وته‌كه‌ی به‌ڵام ئێران وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، حكومەته‌كه‌ی سودانی به‌هۆی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار، خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی توشی نزیكه‌ی 36 تریلیۆن دینار زیان كرد.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عەبودی، وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "رابعه"، وتی، حکومه‌تی پێش‌و به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی توشی زیانێکی نزیک له 36 تریلیۆن دینار کرد، به‌هۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار له 147 هه‌زار بۆ 132 هه‌زار دینار.
وتیشی، بەهۆی دابەزاندنی نرخی دۆلارپەراوێزی قازانجی جامبازەكانی دۆلار گه‌وره بو و دۆلار له عێراق هەرزان بو و کاڵای بیانی و قاچاخچێتی دراوی بەدوای خۆیدا هێنا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاوچنۆکی هه‌ندێک له بازرگانان و هه‌وڵه‌کانی قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌که به شێوازێکی کاتی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، عه‌لی زەیدی به توندی رەتیدەكاتەوە ده‌زگا ئه‌منییه‌کان رێوشوێنی پۆلیسی به‌کاربهێنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ.
وتیشی، بەمزوانە پاکێجێک بڕیاری حکومه‌ت دەردەچێت بۆ پشتگیریکردنی کاڵاکان و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری.
به‌قسه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بودی، ئابوری عێراق گه‌مارۆ دراوه و هیچ لایه‌نێک لێخۆشبونى به عێراق نه‌داوە بۆ تێپه‌ڕاندنی نه‌وته‌که‌ی.
وتیشی، عێراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کرد که په‌یوه‌ندییان به‌و ململانێیه‌وه هه‌یه، له‌وانه ئێرانی دراوسێمان و هه‌مو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى خسته‌ڕو که به‌سه‌ر ئابوری وڵات‌دا هاتون. به‌ئاشکرا داوا کرا له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی که گه‌لی عێراقی تێیده‌په‌ڕێنێت پشتگیریمان بکرێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێک نه‌بو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا کۆمپانیایه پەیوەندیدارەكان نه‌وتی داشكێنراوی عێراق ده‌کڕن و ده‌یگه‌یه‌ننه بازاڕه جیهانییه‌کان.