لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕوانامه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌كرێت
  2026-10-12     

په‌رله‌مانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕوانامه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، ساختەکردنی بڕوانامە تاوانەو کورسی پەرلەمانیش قەڵغان نییە بۆ خۆدزینەوە لە لێپرسینەوه‌.

ئاوێنه‌: عه‌بدولحه‌مزە مونعیم خەفاجی، سەرۆكی فراكسیۆنی "بزوتنەوەی ئیدراك" لە پەرلەمانی عێراق، نوسراوێكی فەرمانگەی كاروباری كاگێڕی پەرلەمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردوەتەوە، تیایدا داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق دەكات بڕوانامەكانی (پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی) بهێنن، بۆ رەوانەكردنی بۆ وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی وردبیینكردن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ نوسیویەتی، هیچ پارێزبەندییەك نییە بۆ ساختەکاران، ساختەکردنی بڕوانامە تاوانەو کورسی پەرلەمانیش قەڵغان نییە بۆ خۆدزینەوە لە لێپرسینەوە.
ئه‌و داواشیكردوە وردبینییەکی گشتگیر لە بڕوانامە و بەڵگەنامەکانی پەرلەمانتاران بكرێت لە خولی پێنجەمەوە تا خولی یەكەم، نەک تەنها سنوردار بکرێت بە خولی ئێستا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دەنگۆی ئەوە هەیە ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی عێراق بڕوانامەكانیان ساختەبێت.

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×